ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: هەرکەس لە لافاوەکەی هەولێر خەتابار بێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
Rudaw · 16 Nov 2026

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: هەرکەس لە لافاوەکەی هەولێر خەتابار بێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر

رووداو دیجیتاڵ لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند تەنیا لە رۆژی یەکەمی لافاوەکەدا بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی، زیانە مادییەکان لە 10 ملیار دینار زیاتر بووە و پێشبینی دەکەن ژمارەی ماڵ و ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان لە هەزار تێپەڕێت. پارێزگاری هەولێر بە تووندی رەخنە لە حکومەتی بەغدا دەگرێت لەسەر بێبەشکردنی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فریاگوزاری و دووپاتیدەکاتەوە ئەم بودجەیە مافی یاسایی خەڵکی کوردستانە و خێر نییە پێیان بکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡